ئازادکرانی ناسر ئەحمەدزادە بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی مەهاباد

خۆڕاگری: هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی کورد،:ناسر ئەحمەدزادە” تەمەن٣١ساڵ خەڵکی مەهاباد پاش زیاتر لە ١٥ ڕۆژ دەستبەسەرکران ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی مەهاباد ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە٢٥ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی لە دڕێژەی ڕەشبگیری هاووڵاتییان لە مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی مەهاباد.

دواتر ناسر ئەحمەدزادە ڕۆژی شەممە ٥ی خەرمانانی١٤٠١ی هەتاوی پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەی گوازرابووە بۆ بەندیخانەی مەهاباد.

جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەرکرانی لە مافی بوونی پاڕێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو.

شایانی باسە ناسر ئەحمەدزادە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کراوە.