ئازاد کرانی جەلال ئەمینی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی بۆکان

خۆڕاگری: ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی کورد”جەلال ئەمینی”تەمەن ٤١ساڵ خەڵکی بۆکان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتا پڕۆسەی دادگایەکەی لە بەندیخانەی بۆکان ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەرکرانی لە مافی بوونی پاڕێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو.

ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی لە ڕێگای میراوا لە کاتی گەرانەوە بۆ ماڵی خۆی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازراوەتەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ.

جەلال ئەمینی ڕۆژی شەممە ٥ی خەرمانان پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەی گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی بۆکان.

شایانی باسە ئەو هاووڵاتییە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کراوە.

جەلال ئەمینی هاوژینی عەزیمە ناسری بەندکراوی سیاسی پێشوویە.