خۆڕاگری: ژنە بەندکراوی سیاسی کورد”سومەیە کارگەر”خەڵکی ئیلام و دانیشتووی شاری تاران کە پێشتر سزای ٦ساڵ و ٨مانگ بەندکرانە بەسەر دا سەپێندرابوو بە پێی بیروبۆچوونی پزیشکی یاسایی و نەبوونی تاقەتی دڕێژەدان بە بەندکرانی لە بەندیخانەی سزاکەی بۆ پێبژاردن گۆردرا.
ئەو ژنە چالاكوانە کوردە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات لە شاری تاران بە تۆمەتی چالاکی لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکاندا دەسبەسەرو بۆ بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین ڕاگوێزرابوو.
دواتر ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە ٨ی بانەمەڕی بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین ئازاد کرا.
سومەیە کارگەر مانگی گەلاوێژی ساڵی هەتاوی١٤٠٠، لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاران، بە سەرۆکایەتیی دادوەر “ئیمان ئەفشاری” بە تۆمەتی “بەشداری لە ئیدارە کردنی گرووپی نایاسایی” بە ٦ ساڵ زیندانی تەعزیری و هەروەها بە تۆمەتی “چالاکی پروپاگەندە دژی نیزام” بە ٨ مانگ زیندانی تەعزیری، مەحکووم کرابوو.