دەستبەسەرکرانی خوێندکارێکی خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

خۆڕاگری: ڕۆژی یەکشەممە ٦ی خەرمانانی١٤٠١ی هەتاوی خوێندکارێکی خەڵکی سنە بە ناوی”ئەشکان جەمشیدی”تەمەن ٢٠ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

بە پێی زانیارییەکان ئەشکان جەمشیدی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە کاتی چوون بۆ شوێنی کارەکەی بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کراوە.

 بەدوادا چوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.

شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە و چارەنووسی نادیارە.