ئەحمەدڕەزا حائێری یەکێک لە چالاکانی خەڵکی ئیلام حوکمی بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری: لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا “ئەحمەدڕەزا حائێری” یەکێک لە چالاکانی سیاسی و بەندکراوانی سیاسیی پێشووی خەڵکی ئیلام و دانیشتووی شاری تاران لەلایەن لقی ٢٥ی دادگای شۆڕشی تاران سزای ٤ساڵ و ٤مانگ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بە دژی نیزام سزای ٩مانگ بەندکران و تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی سزای ٣ساڵ و ٨مانگ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا کە بە پێی یاسای کۆکردنەوەی سزاکان قورسترین سزا واتە ٣ساڵ و ٨مانگ جێبەجێ دەکرێت.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە ٦ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازرابووە بۆ بەندی٢ی بەندیخانەی ئێڤینی تاران کە تایبەتە بە بەندی ئیتلاعاتی سپای پاسداران.

شایانی باسە ئەحمەدڕەزا حائێری بەندکراوی سیاسی پێشوویە کە پێشتر لەلایەن دادگای شۆڕشی تاران بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بە دژی نیزام سزای ٦مانگ بەندکرانی تەعزیری بەسەر دا سەپێندرا کە هاوینی ساڵی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرابوو.