دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: ڕۆژی جومعە ١١ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”مادێح مورادی” تەمەن ٤٠ساڵ خەڵکی گوندی”سەرهۆ”سەر بە شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بە پێی ئەو زانیارییانەی بە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتووە لە کاتێکدا ئەو هاووڵاتییە سەر قاڵی کاری هەنگەوانی بووە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بانگهێشتی ناو گوند کراوە و دەستبەسەر کراوە.

جێگای ئاماژەیە پێشتر مادێ مورادی لە مانگی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و کرابوو و پاش ٢مانگ ڕاگیران لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی سنە بە وەڕگرتنی بەڵێننامە ئازاد کرابوو.

شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە و چارەنووسی نادیارە.