ئازاد بوونی بەندکراوی سیاسی کورد عەتا ڕەحمان زادە لە زیندانی سەقز

خۆڕاگری : ڕۆژی هەینی ١١ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی بەندکراوی سیاسی کورد “عەتا رەحمان زادە” ناسراو بە شەماڵ دوای تێپەڕاندنی ١١ مانگ سزای بەندکرانەکەی لە بەندیخانە ناوەندی شاری سەقز ئازاد کرا، کە لە لایەن خەڵکی ئەو شارە بە گەرمی پێشوازی لێکرا.

جێگای ئاماژەیە”عەتا ڕەحمان زادە” پێشتر ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتیەکانی شاری سەقز دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لەگرتنگە ئیتلاعاتیەکانی ئەو شارە کرابوو و پاش تێپەڕبوونی ٤ڕۆژ لێپێچینەوە و لێکۆڵینەوە ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد دەکرێ و هەروەها دواتر لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری سەقز بە تۆمەتی پڕۆپاگاندا بەدژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ١١مانگ بەندکرانی بەسەردا دەسەپێندرێ.