رەحمەت ئابجامە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری : پێنجشەممە ١٠ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتی دەستبەسەر کراوی کورد رەحمەت ئابجامە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە بە دانانی بارمتەی ٨٠٠ ملیون تمەنی بە شێوەی کاتی تا کاتی بەرێوەچوونی دادگاییەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی شار مەهاباد ئازاد کرا.

“ڕەحمەت ئابجامە”سەڕ لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە١ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی پاش دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە هێرشیان کردووتە سەڕ ماڵەکەی و دەستیان بە پشکنین کردووە دەستیان بە سەر هێندێک کەڕەستەی شەخسی ناوبراو دا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.