خۆڕاگری : پێنجشەممە ١٠ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی، عەلی ئەڵڵاوەیسی، ئەندامی کەمپەینی “ژیانەوەی کوردستان” کە پێشتر لە لایەن لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە بە ٥ مانگ بەندکرانی تەعزیری و ٤ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو بۆ ماوەی ٤ ساڵ حوکم درابوو، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی سنە، کرا.
ئەو هاووڵاتییە مانگی بانەمەڕی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی لەگەڵ ٦ هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی “عەتائوڵڵاڕەزا بابایی”،”قانع خاتری”، “فەردین رەحیمی”،مێهدی سەیفی”،”سیروان عەبدوڵڵاهی”و”مەرزیە مراد وەیسی” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرابوون و پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەیان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوە چوونی دادگاکەیان ئازاد کران.
دواتر ئەو هاووڵاتییانە لە مانگی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن لقی١ی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر”سەعیدی”بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران هەرکامیان بە ٢ساڵ بەندکران مەحکووم کرابوون.
کە دوای تانە لێدانیانی لە بڕیاری دادگا ئەو حوکمە لەلایەن لقی ٤ی دادگای پێداچوونەوەی دادگای شۆڕشی سنە هەرکامیان بە ٥مانگ بەندکرانی تەعزیری و ٤ساڵ بەندکرانی هەڵپسێردراو بۆ ماوەی ٤ساڵ کەم کرایەوە.
کە دوای تانە لێدانیانی لە بڕیاری دادگا ئەو حوکمە لەلایەن لقی ٤ی دادگای پێداچوونەوەی دادگای شۆڕشی سنە هەرکامیان بە ٥مانگ بەندکرانی تەعزیری و ٤ساڵ بەندکرانی هەڵپسێردراو بۆ ماوەی ٤ساڵ کەم کرایەوە.