گواستنەوەی چوار هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی مانگی گەڵاوێژی شاری شنۆ بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە

خۆڕاگری: ڕۆژی سێشەممە ٨ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی چوار هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی کورد بە ناوەکانیحەکیم میرزایی”، “هیوا میرزایی”تەمەن٢٣ساڵ کوڕی عەبدوڵرەحمان و “زاهیر مرادی”تەمەن ٢٣ساڵ کوڕی خدر و “ئەنوەر پەیغامی”خەڵکی شاری شنۆ پاش دوو حەوتوو ڕاگیران لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ گوازرانەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شنۆ.

ئەو هاووڵاتییانە ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی لە شەپۆڵی ڕەشبگیری شاری شنۆ لەلایە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازرابوونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ.

ئەو هاووڵاتییانە لە ماوەی دەستبەسەرکرانیان لە مافی بوونی پاڕێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.

بە پێی ئەو زانیارییانەی بە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتووە ئەو هاووڵاتییانە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کراون.