فەردین ڕەحیمی چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا

خۆڕاگری: ڕۆژی سێشەممە ١ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی چالاکی مەدەنی و ئەندامی کەمپەینی ژیانەوەی کوردستان”فەردین ڕەحیمی” پاش بانگهێشت کرانی بۆ لقی جێبەجێ کرانی سزای کەیفەری شاری سنە بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای ٥مانگ بەندکرانەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کرا.

ئەو هاووڵاتییە مانگی بانەمەڕی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی لەگەڵ ٦ هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی “عەتائوڵڵاڕەزا بابایی”،”قانع خاتری”، “عەلی ئەڵڵاوەیسی”،مێهدی سەیفی”،”سیروان عەبدوڵڵاهی”و”مەرزیە مراد وەیسی” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرابوون و پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەیان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوە چوونی دادگاکەیان ئازاد کران.

دواتر ئەو هاووڵاتییانە لە مانگی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن لقی١ی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر”سەعیدی”بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران هەرکامیان بە ٢ساڵ بەندکران مەحکووم کرابوون.

کە دوای تانە لێدانیانی لە بڕیاری دادگا ئەو حوکمە لەلایەن لقی ٤ی دادگای پێداچوونەوەی دادگای شۆڕشی سنە هەرکامیان بە ٥مانگ بەندکرانی تەعزیری و ٤ساڵ بەندکرانی هەڵپسێردراو بۆ ماوەی ٤ساڵ کەم کرایەوە.