مامۆستای دەستبەسەر کراوی پیرانشار گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ

خۆڕاگری: ڕۆژی شەممە ١ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی مامۆستای دەستبەسەر کراوی خەڵکی پیرانشار بە ناوی یۆنس نەوخاە پاش زیاتر لە ١٥ ڕۆژ دەستبەسەر کران و ڕاگیران لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوە گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ورمێ.
بە پێی زانیارییەکان ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕێگری لە ئازادی کاتی ئەو مامۆستایە کردووە.
مامۆستا یۆنس نەوخاە وەک مامۆستایەکی لێهاتوو و وانەبێژی فێرگەی سەلاحەددینی ئەیووبی چەندین ساڵە خەریکی خزمەت بە فەقێی و خەڵکی ناوچەیە.
شایانی باسە ئەو مامۆستایە ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لەبەرانبەر ڕاگەیاندنی جەژنی قوربان بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەرسەر کراوە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
(https://xoragri@gmail.com/) تویتیر:@xoragri