‌ ئاڵان برزوویی بەندکراوی سیاسی کورد گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی سنە

خۆڕاگری: ئاڵان برزوویی بەندکراوی سیاسی خەڵکی مەریوان ڕۆژی ١ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی کە پێشتر بە مەبەستی تێپەراندنی سزاکەی ڕەوانەی بەندیخانەی مەریوان کرابوو گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی سنە.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە پێشتر ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران بووە و پاش جیابوونەوە لەو حیزبە بە وەڕگرتنی بەڵێننامە گەراوەتەوە بۆ زێدی خۆی.
ئاڵان برزوویی سەڕەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ لەلایەن دادگای شۆڕشی مەریوان بە تۆمەتی ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٦مانگ بەندکرانی تەعزیری بەسەر دا سەپێندرابوو.
شیاوی باسە ڕۆژی دووشەممە١٩ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی ئەو هاووڵاتییە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی مەریوان کرابوو.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri