کاوە سلێمانپوور بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی مەهاباد کرا

خۆڕاگری: ڕۆژی یەکشەممە ٢ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتیی کورد،”کاوە سلێمانپوور”خەڵکی گوندی خوڕخوڕە سەر بە شاری مەهاباد بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای ٦مانگ بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی مەهاباد کرا.
ئەو هاووڵاتییە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی گەلاوێژی١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ و دواتر ناوبراو پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ بەندیخانەی ناوەندی مەهاباد.
ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی ڕەزبەری ١٤٠٠، ئەو هاووڵاتییە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی مەهاباد ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە لەلایەن دادگای شۆڕشی مەهاباد بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێزان سزای ٦مانگ بەندکرانی تەعزیری بەسەر دا سەپێندرا.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri