خۆڕاگری: دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی”موحسین عەزیزی”کوڕی ئیبراهیم، تەمەن ٢٦ساڵ و”خۆشناو عەینی”تەمەن ٣٢ساڵ کوڕی خدر خەڵکی گوندی سینگان سەر بە شاری شنۆ ڕۆژی یەکشەممە ٢ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی هەر کام بە دانانی بارمتەی ٢٠٠میلیۆن تمەن بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگاکەیان لە بەندیخانەی شاری شنۆ ئازاد کران.
خۆشناو عەینی ڕۆژی شەممە ٢٢ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و پاش ٣ڕۆژ ڕاگیران لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شنۆ لەگەڵ ٤هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی ئەو شارە بە ناوەکانی “فەرهەنگ کەرامەت”،”یۆسف ڕەحمانی”،”پیرۆت تابناک”و”سیامەند کەرامەت” بۆ لێپێچینەوە گوازرابوونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ.
موحسین عەزیزی ڕۆژی دووشەممە ٦ی پووشپەڕ١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری شنۆ و ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی پووشپەڕ بە مەبەستی لێپێچینەوە گوازرایەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ و پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەی ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی گوازرابووە بۆ بەندیخانەی شنۆ.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri