خۆڕاگری:ڕۆژی پێنج شەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی بەندکراوێکی سیاسی بە ناوی “عەلی زوڵفی ” خەڵکی شاری بۆکان بە وەرگرتنی مافی مەرەخەسی کۆتایی ماوەی سزاکەی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری بۆکان ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییە شەوی سێشەممە ٣٠ی بەفرانبار١٣٩٩ی هەتاوی لە هێرشی بەربڵاو و دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییانی کورد لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەكانلە شارەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەسبەسەر و دواتر ڕۆژی یەکشەممە ٣ی ڕەشەمە١٣٩٩ی هەتاوی بە دانانی ٢٠٠میلیۆن تمەن بارمتە بە شێوەی کاتی و تا بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرابوو.
ناوبراو بە تۆمەتی پڕۆپاگاندا بە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری بۆکان بە سەرۆکایەتی پیمان ڕوستەمی سزای ٤مانگ و ١٠ڕۆأ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو و ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی بۆ جێ بەجێ کردن و تێپەڕاندنی سزای ٤مانگ و١٠ڕۆژ بەندکرانی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری بۆکان کرا بوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (ht
Be the first to comment