ئازاد بوونی ئەحمەد تەموویی بەندکراوی سیاسی کورد دوای تێپەڕاندنی زیاتر لە ١٤ساڵ بەندکران

خۆڕاگری:ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی بەندکراوی سیاسی کورد “ئەحمەد تەموویی” خەڵکی شاری سەڵماس دوایی تێپەڕاندنی زیاتر لە ١٤ساڵ ٢مانگ بەندکران لە سزای ١٥ساڵ بەندکرانەکەی ماوەی ١٠مانگی کۆتایی سزاکەی مافی مەرەخەسی پێدرا و لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ ئازاد کرا .

جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییە پێشتر ڕۆژی چوارشەممە ١٣٨٦ی هەتاوی لە شاری مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ کرا بوو

دواتر ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە ١٠ی بەفرانباری ١٣٨٦ی هەتاوی لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری مەهاباد بە تۆمەتی محاربە لە ڕێگای هاووکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی لۆماری ئیسلامی ئێران سزای ١٥ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا و سزاکەی بانەمەەڕی ١٣٨٧ی هەتاوی لە لایەن لقی ١٠ی دادگای شۆڕشی شاری ورمێ وەک خۆیی پەسەند کرا و ڕۆژی دووشەممە ١٨ی خەرمانانی ١٣٨٧ لە بەندیخانەی شاری مەهاباد بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ دورخرابوویەوە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (ht