ئازاد بوونی حەبیبوڵڵا لەتیفی بەندکراوی سیاسی پاش ١٤ساڵ بەندکران بە شێوەی مەرەخەسی کاتی و بە دانانی بارمتە

رۆژی چوارشەممە ٢٤ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی بەندکراوی سیاسی کورد “حەبیبوڵڵا لەتیفی”پاش تێپەڕاندنی ١٤ساڵ بەندکران بە دانانی بارمتە و شێوەی مەرەخەسی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە ئازاد کرا.

جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییە مانگی خەزەڵوەری ١٣٨٦ی هەتاوی لە لایە هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە کرا بوو کە پاش ماوەی ٤مانگ ڕاگرتنی لە ژووری تاکەکەسی و لە ژێر ئەشکەنجە ڕەوانەی بەندیخانە ناوەندی شاری سنە کرابوو.

حەبیبوڵڵا لەتیفی دواتر مانگی پووشپەڕی ١٣٨٧ی هەتاوی لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕش شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر بابایی بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی سزای ئێعدامی بە سەردا سەپێندرا بوو و هەر لە زستانی هەمان ساڵ سزاکەی لە لایەن دادگایی پێداچوونەوە وەک خۆیی پشتڕاست کرایەوە.
دواتر دوایی تێپەڕ بوونی ١٠ساڵ لە بەندکرانی ناو براو و لە ڕۆژی ٢٢ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی لە سەر داوایی پێداچوونەوەی دووبارە، سزایی ئێعدامی ئەو هاووڵاتییە بو سزای بەندکرانی هەتاهەتایی گۆردرا بوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (ht