ئازاد بوونی ٣هاووڵاتی کوردی خەڵکی گوندی نی سەر بە شاری مەریوان بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی

خۆڕاگری : ڕۆژی پێنج شەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی ” فەرید درەخشانی” و “ئیدریس بەهرامیان” و “محەممەد ئەحمەدی” خەڵکی گوندی نی سەربە شاری مەریوان بە دانانی هەر کامێکیان ٥٠٠میلیۆن تمەن بارمتە و بەشێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا لە بەندیخانەی ناوەندی مەریوان ئازاد کران.

جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییانە ڕۆژی ٢٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی هاوکات لە گەڵ ڕەشبەگیری هێزە ئەمنییەکان لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کرابوون و هەروەها تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون لەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییانە لەبەر دەستدا نییە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (https://xoragri@gmail.com/) (ht