ئازادبوونی بەندکراوی سیاسی کورد شۆڕش ڕەسووڵزادە لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سەقز

خۆڕاگری: ڕۆژی پێنجشەممە بەندکراوێکی سیاسی کورد بە ناوی “شۆڕش ڕەسووڵ زادە”خەڵکی شاری سەقز بە شێوەی مەرجدار لە بەندخانەی ناوەندی شاری سەقز ئازاد کرا.

جێگای ئاماژەیە کە “شۆڕش ڕەسووڵ زادە” پێشتر ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سەقز دەستبەسەر و ڕوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە کرا و دواتر بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەرێوەچوونی دادگا ئازاد کرابوو.
ئەو هاووڵاتییە لە لایەن دادگای شؤڕشی شاری سەقز بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٩مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا و مانگی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی بۆ جێبەجێ کردنی سزاکەی ڕوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری سەقز کرابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (https://xoragri@gmail.com/) (ht