گەڕانەوەی سەردار فەتاحی بەندکراوی سیاسی کورد بۆ بەندیخانە پاش کۆتایی هاتنی ماوەی مەرەخەسی یەکەی

خۆڕاگری :لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بەندکراوێکی سیاسی بە ناوی “سەردار فەتاحی” خەڵکی شاری بانە کە ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی مەرەخەسی کتی پێ درا بوو دوایی کۆتایی هاتنی ماوەی مەرەخەسییەکەی گڕایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە.

جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە پێشتر مانگی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بانە دەستبەسەر و دوایی ماوەیەک لێکۆڵینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شارە سنە کرابوو.
ئەو هاووڵاتییە دواتر لە کۆتاییەکانی ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری سنە بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٦ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا بوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (https://xoragri@gmail.com/) (ht