هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بانە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکان ئازاد کرا

خۆڕاگری: ڕۆژی دووشەممە ١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی بەندکراوێکی کورد بە ناوی “ئەنوەر ڕەسووڵی” تەمەن ٤٥ساڵ و خەڵکی گوندی ئەبوحەسەن سەر بە شاری بانە بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی لە یە کێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری بانە ئازاد کرا.

شایانی باسە “ئەنوەری ڕەسووڵی” ڕۆژی ٢٤ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بانە بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرا بوو و تا ئیستا لەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەردەست نییە.
هەروەها ئەوهاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەر بوونی لە گرتنی پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێ بەشکرابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/) (https:/ (https://xoragry@gmail.com/)