ناڕوونی چارەنووسی محێدین مەلا ئیبراهیمی دوایی گوازرانەوەی بۆ شوێنێکی نادیار

خۆڕاگری: دوایی تێپەڕینی١٥ڕۆژلە گوازرانەوەی “محێدین مەلا ئیبراهیمی” لە ناکاو و بە بێ ئاگاداری پێشوەخت بۆ شوێنێکی نادیار هێشتا هیچ هەواڵ و زانیارییەکی ڕوون سەبارەت بە شوێنی
دەستبەسەرکران و چارەنووسی لە لایەن بەرپرسانی بەندیخانە و ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی شاری ورمێ بە بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە نەدراوە و ئەوە لە حالێک دایە کە سزایی ئێعدامی “محێدین مەلا ئیبراهیمی ” لە لایەن دیوانی بەرزی وڵات وەک خۆیی پشتڕاست کراوتەوە.

جێگای ئاماژەیە هاووڵاتی “محێدین مەلا ئیبراهیمی”رۆژی یەکشەممە ١ی ڕەزبەری ١٣٩٧ی هەتاوی لە لایەن لقی ٢ی دادگای شۆڕشی شاری ورمێ بە سەرۆکایەتی قازی عەلی شێخ لوو بە تۆمەتی بەغی لە ڕێگەی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران و مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی سزایی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا و دوای ناڕەزایەتی دەربڕینی ناوبراو سەبارەت بە سزای سێدارەکەی ، دۆسیەکەی بۆ پێداچوونەوە لە لایەن لقی ١٩ی دیوانی بەرزی وڵات دەدرێ بە لقی ٢ی دادگای شۆرشی شاری ورمێ.
دواتر لە ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی لقی ٢ی دادگای شۆڕشی شاری ورمێ بۆ جارێکی دیکە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئیران و مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی سزای سێدارەی بە سەر “محێدین مەلا ئیبراهیمی”دەسەپێنێ و ڕۆژی یەکشەممە ١ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی سزای سێدارەی ناوبراو لە لایەن لقی ١٩دیوان بەرزی وڵات وەک خۆیی پشتڕاست دەکرێتەوە و پێی ڕادەگەیندرێ
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https:/