بەندکراوێکی کورد بە هۆیی لێدان لە ژێرئەشکەنجە باری تندروستی ناجێگرە

خۆڕاگری:بەندکراوێکی کورد بە ناوی “هوشیار شەعبانی”٢٨ساڵ وخەڵکی شاری بانە و چالاکی مەدەنی بە هۆیی ئازار و ئەشکەنجەی هێزە ئیتلاعاتییەکان مەعدەی تووشی خوێن ڕێژی بووە و دوایی ڕوانەکردنی بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیوبی شاری بانە پێش چارەسەربوونی گوازرایەوە بۆ گرتنگە ئیتلاعاتییەکان ئەوشارە .

جێگای ئاماژەیە پێشترهێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری بانە ڕۆژی یەکشەممە٧ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی “هوشیار شەعبانی”یان دەستبەسەر و ڕوانەی یەکێک لە گرتنگە ئیتلاعاتییەکانی ئەوشارە کردبوو و هەروها ئەو هاووڵاتییە تائێستا ولە ماوەی دەستبەسەر بوونی لە گرتنی پارێزەر و چاوپێکەوتن بنەماڵەکەی بێ بەش کراوە.

هوشیار شەعبانی یەک جار لە ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی لە ڕەشبەگیرییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاتی ڕێفڕاندۆمی باشوری کوردستان و جاری دووهەم لە ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی لە کاتی نارەزایەتی دەربڕینی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەمبەر هێرشی تۆرکییە بۆ سەر ڕۆژئاوا دەستبەسەر کرابوو کە جاری دووهەم بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی لە لایەن دادگای شاری بانە سزایی ٧مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https:/