سەردار ڕامین بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ ئازاد کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی دوشەممە١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتیکی کورد بە ناوی “سەردار ڕامین” خەڵکی شاری نەغەدە داویی تێپەڕاندنی ٢مانگ و١٠ڕۆژ بەندکران بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بە دانانی ١میلیارد تمەن بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ ئازاد کرا.

جێگای ئاماژەیە ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی سەردار ڕامین وێڕای چوار هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی “ئەسعەد ڕامین، خالید ڕامین، داوود ڕەحیمی و ڕامین ڕامین” بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/) (https:/ (https://xoragry@gmail.com/)