سوعدا خەدیرزادە لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەوشارەگوازرایەوە

خۆڕاگری:بەندکراوێکی کورد بە ناوی “سوعدا خەدیرزادە” خەڵکی شاری نەغەدە دوای تێ پەڕاندنی ٢٥ڕۆژ دەستبەسەرکران لە ژێر گوشار و لێکۆڵینەوە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ ڕۆژی دووشەممە١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە حالێک دا کە دووگیانە و پێویستی بە چاوەدێری پزشکی هەیە گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ. بەرپرسانی بەندیخانە وگرتنگە ئەمنییەکان سەبارەت بە بارودۆخی تەندروستی ئەو هاووڵاتییە کەمترخەمییان نیشان داوە و تا ئێستا هێچ وڵامێکیان بە داواکارییەکانی ئەو هاووڵاتییە نەداوەتەوە.

جێگای ئاماژەیە “سوعدا خەدیرزادە” ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری پیرانشار دەستبەسەرکرابوو کە تا ئیستا هیچ زانیارییەک لە هۆیی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو لە بەردەست دا نییە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
:https://xoragry@gmail.com (https:/