بەندکراوێکی سیاسی کورد لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ماکۆ ئازاد کرا

خۆڕاگری:بەندکراوێکی سیاسی کورد بە ناوی”جەعفەر مشکینی مسر کانیلوو” تەمەن ٢٦ساڵ و خەڵکی شاری ماکۆ دوایی تێپەڕاندنی ١ساڵ و ٨مانگ لە ٥ساڵ حوکمەکەی بە کەوتنە بەر لێبوردن لە بەندیجانەی ناوەندی شاری ماکۆ ئازاد کرا.

جێگای ئاماژەیە “جەعفەر مشکینی مسرکانیلوو” ڕۆژی هەینی ١٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٨ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری ماکۆ دەستبەسەر کرا و دوای ٢مانگ لێپرسینەوە ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەنی ئەو شارە کرا و دواتر بهاری ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری خۆیی لە کاتێکدا کە لە کۆبوونەوەی دادگا ئامادە نەبوو بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٢١ساڵ بەندکرانی بەسەردا سپا و کە دوایی ناڕەزایەتی دەربڕینی ناوبراو سزاکەی لە لایەن دادگایی پێداچوونەوە بۆ ٥ساڵ کەم کرابوویەوە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/) (https:/