بەندکراوی سیاسی یاسر ئەدوایی پاش کۆتایی هاتنی مەرەخسیەکەی گڕایەوە بۆ بەندیخانە

خۆڕاگری:بەندکراوێکی سیاسی کورد بە ناوی “یاسر ئەدوایی ” تەمەن ٢٨ساڵ وخەڵکی گوندی سلێن سەر بە شاری سەوڵاوا کە مانگی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی بە دانانی بارمتە مەرەخسی کاتی پێدرابوو پاش کۆتایی هاتنی ماوەی مەرەخسیەکەی گڕایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری مەریوان.

جێگای ئاماژەیە “یاسرئەدوایی” جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری مەریوان دەستبەسەر كرا و دوای تێپەڕاندنی ٤٥ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو دواتر ئەو هاووڵاتییە لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری مەریوانە بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا کە دووایی لە دادگای پێداچوونەوەدا بۆ ٣ ساڵ بەندکران کەم کرایەوە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/) (https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/)