سلێمان فەندەکی دوای تەواو بوونی ماوەی مەرەخەسیەکەی گڕایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە

خۆڕاگری:بەندکراوی سیاسی کورد بە ناوی “سلێمان فەندەکی”خەڵکی شاری پیرانشار کە ڕۆژی چوارشەممە٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی بە دانانی بارمتە مەرەخسی کاتی پێدرابوو ، ڕۆژی ١٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی دوایی تواو بوونی مەرەخسیەکەی گڕایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە.

شایانی باسە سلێمان فەندەکی پێشتر مانگی ڕەزبەری ١٣٩٧ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری پیرانشار دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ کرابوو و دواتر لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری ورمێ ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٢ساڵ و ٥مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا بوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/) (https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/)