ئازاد بوونی بەندکراوێکی سیاسی کورد لە بەندیخانەی ناوەندی شاری کامیاران

خۆڕاگری: ڕۆژی شەممە ١٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی بەندکراوێکی کورد بە ناوی “ڕاشد مونتەزری” خەڵکی شاری کامیاران دوایی تێپەڕاندنی ١١مانگ بەندکران لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە ئازاد کرا.

جێگای ئاماژەیە هێزە ئەمنییەکانی شاری کامیاران ڕۆژی شەممە ١٥ی بەفرانباری ١٣٩٧ی هەتاوی “ڕاشد مونتەزری”یان دەستبەسەر ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە کردبوو.
ئەو هاوڵاتییە دوای تێپەڕینی ماوەی نزیک بە ٥مانگ بەندکران بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کراو پاش ماوەیەک بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی و هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ١ساڵ و ٦مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا بوو کە لە دادگای پێداچوونەوە سزاکەی بۆ ١ساڵ ٢مانگ کەم کرابویەوە.

سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners