بەندکراوی سیاسی کورد سەلاح شەریف زادە پاش کۆتایی هاتنی ماوەی مەرەخەسیەکەی گڕایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەند شاری ئەردەبیل

خۆڕاگری:ڕۆژی هەینی ١٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی بەندکراوی سیاسی کورد بە ناوی”سەلاح شەریف زادە” خەڵکی شاری بۆکان کە ڕۆژی دووشەممە ٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی بە دانانی ٢میلیارد تمەن بارمتە مەرەخەسی کاتی پێدرابوو دوای تەواو بوونی ماوەی مەرەخەسیەکەی گڕایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری ئەردەبیل ناسراو بە بەندیخانەی خڵخاڵ.
“سەلاح شەریف‌زادە” ١٤ی پووشپەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی لە جادەی نێوان میاندواو-ورمێ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان دەسبەسەر کرا و پاش دەسبەسەرکرانی ڕەوانەی یە کێک لە گرتنگە ئیتلاعاتییەکانی شاری ورمێ کرابوو.
ئەو هاووڵاتییە لە ١٤ی بەفرانباری ١٣٩٧ی هەتاوی پاش کۆتایی لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیتلاعاتییەکانی شاری ورمێ ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کرا و دواتر لە ڕۆژی شەممە ٤ی ڕەشەمەی ١٣٩٧ی هەتاوی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ورمێ ڕەوانەی بەندیخانەی خەڵخاڵ لە شاری ئەردەبیل کرابوو.
سەلاح شەریف‌زادە لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی شاری مەهاباد بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٢ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا و سزاکەی ڕۆژی ٦ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی وەک خۆیی پشتڕاست کرابویەوە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com