بەندکراوێکی سیاسی کورد مانی لە خواردن گرت

خۆڕاگری:ڕۆژی شەممە٣ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی بەندکراوێکی سیاسی کورد بە ناوی داراب ڕەشیدی کوری مستەفا و خەڵکی سەردەشت لە بەندیخانە ناوەندی ورمێ مانی لە خواردن راگەیاند .
شایانی باسە ئەو هاووڵاتییە بە نیشانەی نارەزایەتی بە کەمتەرخەمی بەرپرسانی بەندیخانەی ورمێ سەبارەت بە پێداچوونەوە بە پەروەندەکەی بۆ ئازادی پێش وەخت مانی لە خواردنی راگەیاند.
داراب رەشیدی لە ڕۆژی دووشەممە ١٨ی سەرماوەزی ١٣٩٨ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەتییە کانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئیران بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و دەگوازرێتەوە بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی شاری مەهاباد ، هەروەها لە ڕۆژی دووشەممە ٧ی ڕێبەندانی ١٣٩٨ی هەتاوی لە شاری مەهاباد گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ و لە ڕۆژی شەممە ٢١ی پووشپەڕ ی ١٣٩٩ی هەتاوی لە دادگای شۆڕشی شاری ورمێ بەتۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی و پڕۆپاگاندا بە دژی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئیران سزای ١٠ساڵ بەند کرانی بەسەر دا سپا بوو کە دواتر لە دادگای پێداچوونەوە و ئەو حوکمە بۆ ٧ ساڵ و ٦ مانگ کەم کرایەوە.
نجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا:https://instagram.com/defence.of.political.prisoners