کوژرانی هاووڵاتییەکی دیکەی کوردی لەژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە بەندیخانەی فەشافوویەی تاران

خۆڕاگری: ڕۆژی پێنجشەممە ۱ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد
خەڵکی شاری ”سیروان” سەر بە شاری ئیلام بە ناوی “ئەمیرحوسێن حاتەمی” تەمەن ٢٢ساڵ لەژێر ئەشکەنجەی هێزە ئیتلاعاتییەکانی بەندیخانەی فەشافوویە گیانی لەدەستدا
ئەمیر حوسێن حاتەمی، لە یەکێک لە بازاڕەکانی تاران خەریکی ئیش‌وکار بووە. شایانی باسە کە ”ئاغ وەلی حاتەمی” باوکی ئەمیرحوسێن پاش تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ لە مردنی کوڕەکەی تەرمەکەی وەرنەگرتووە و سوورە لەسەر ئەوەی دەبێ بەرپرسانی بەندیخانە ڕایبگەیێنێن هۆکاری مردنی ئەمیرحوسێن چی بووە؟
لە یەک مانگی ڕابردوو دا ئەوە دووم حاڵەتە کە بەندکراوانی کورد لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی دا گیان لە دەست دەدەن،کە یاسر مەنگوری یەکێکی تر لەو دەستبەسەر کراوانە بوو کە لە ژێر ئەشکەنجە ناوەندە ئەمنییەکان گیانی لێ ئەستێندرا. نجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا:https://instagram.com/defence.of.political.prisoners