یادکردنەوەی چلەی ماتەمینی شەهیدانی ١٨ و ١٩ی بەفرانبار، کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەکدارانی ڕێژیم شەهید کراون

ئەمڕۆ، ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، ڕێک ٤٠ ڕۆژ بەسەر کارەساتی خوێناویی ١٨ی بەفرانباردا تێپەڕ دەبێت؛ ئەو ڕۆژەی کە جارێکی دیکە ماشێنی سەرکوتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، جەستەی لاوانی ئازادیخوازی لە شەقامەکانی کوردستان و ئێراندا کردە ئامانج و پۆلێک تێکۆشەری نیشتمانەکەمانی شەهید کرد.
چلەی شەهیدانی ١٨ی بەفرانبار، بۆ ئێمە وەک ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری”، تەنها ڕۆژێکی ماتەمینی نییە، بەڵکوو ڕۆژی نوێکردنەوەی پەیمانە لەگەڵ ئەو ئامانجە باڵایانەی کە ئەو ئازیزانە ژیانی خۆیان لەپێناودا بەخت کرد، ئەو شەهیدانە نیشانیان دا کە تینوێتیی ئەم گەلە بۆ ئازادی و ڕزگاربوون لە ستەم، بە هیچ گوشار و سەرکوتێک دانامرکێتەوە.
ئێمە وەک ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وێڕای بەرزڕاگرتنی یادی هەموو ئەو ئازیزانەی لە خۆپیشاندانە گشتییەکانی ئەم دواییانەدا گیانیان بەخت کرد، سەرەخۆشی لە بنەماڵە خۆڕاگرەکانیان دەکەین و هاوکات جەخت دەکەینەوە کە ڕێگای ئەو شەهیدانە و خەباتی زیندانیانی سیاسی بۆ گەیشتن بە مافە ڕەواکان، تا سەرکەوتنی کۆتایی بەردەوام دەبێت.
باوەڕی پتەومان وایە کە شەپۆلی دەسبەسەرکردن و کوشتنی هاووڵاتییان ناتوانێت ڕێگری لە ئیرادەی گەلێکی تینووی ئازادی بکات و خوێنی ڕژاوی ١٨ی بەفرانبار دەبێتە هەوێنی ڕاپەڕینێکی مەزنتر.

ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*