خۆڕاگری: سەرەتای مانگی خەرمانانی ئەمساڵ ، سەعید تابناک هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ کە پێشتر لە لایەن دادگای شۆرشی شاری شنۆ بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی بە ٨ ساڵ بەندکران سزا درابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزاکەی، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی شاری نەغەدە کراوە.
سەعید تابناک ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی پووشپەڕی١٣٩٩ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە بێ بوونی بەڵگەی یاسایی دەستبەسەر و دوای ٣ مانگ ١٠ڕۆژ بەندکران دواجار ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕەزبەر بە دانانی بارمتە تا کاتی بەرێوەچوونی دادگاکەی ئازاد کرا.
نجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners