‌ لوقمان پیرخزرانیان دوای دەستبەسەر کردنی ڕەوانەی بەندیخانەی ئێڤین کرا

خۆراگری:ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی لوقمان پیرخزرانیان، هاووڵاتیی خەڵکی سنە و دانیشتووی شاری تاران کە پێشتر لە لایەن دادگا سزای بەند کرانی بە سەر دا سەپاند بوو،بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی سزای ٩ مانگ بەندکرانەکەی، خۆی بە بەندیخانەی ئێڤینی تاران ناساند.
ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ڕەزبەری ، ١٣٩٩ی هەتاوی هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی تاران لوقمان پیرخزرانیان و کچەکەیان لە ماڵەکەی خۆیان دەستبەسەر کرد.
لوقمان پیرخزرانیان و کچەکەی دواجار ڕۆژی دووشەممە ١٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگا، ئازاد کران.
دواتر لوقمان پیرخزرانیان لایەن دادگا سزای ١٥مانگ بەندکرانی هەڵپسێردرا و ٩مانگ بەند کرانی تەحزیری حووکم درا. نجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners