‌ کۆتایی مانگرتنی ٤٣بەند کراوی ،سیاسی، مەدەنی، مەزهەبی بەندیخانەی شاری ورمێ

خۆڕاگری: لە ڕۆژی” پێنجشەممە ١ی رەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی “٤٣ بەند کراوی ، سیاسی،مەدەنی،مەزهەبی ، بەندیخانەی شاری ورمێ کە لە بەر نەبوونی پێداویستی و خزمەتگوزاری تەندروستی و پزیشکی و ڕەوانە نەکردنیان بۆ چارەسەر بۆ دەرەوەی زیندان مانیان لەخواردنی وشک راگەیاندبوو، دوای جێ بە جێ بوونی داخوازییەکانیان کۆتاییان بە مانگرتنیان هێنا.
شایانی باسە :بەرپرسان بەندیخانە لە ترسی گشتگیر بوونی مانگرتنەکان بەڵێنیان داوە کە بە خێراترین کات وڵامی تەواوی پێداویستی و داخوازی پزشکی و تندروستی بەندکراوان بدەنەوە. نجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners