خۆڕاگری :ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی ٤٣بەندکرای سیاسی و مەدەنی و مەزهەبی لە بەندیخانە ورمێ، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لە نەبوونی پێداویستی و خزمەتگوزاری تەندروستی و پزشکی و ڕەوانە نەکردنیان بۆ چارەسەر بۆ دەرەوەی زیندان مانیان لە خواردنی وشک راگەیاند.
شایانی باسە ، کە ئەو بەندکراوانە ڕایانگەیاندووە کە ناوەندی دەرمانی زیندان پێی ڕاگەیاندوون کە بۆ چارەسەری پزشکی پێویستیان بە دەرەوەی زیندان هەیە بەڵام بەرپرسانی بەندیخانە هیچ وەڵامێکیان نەداونەتەوە. ١٢ کەس بەنکراوی سیاسی و مەدەنی لە بەندی ١٠ بەندیخانەی ناوەندی ورمی ڕاگیراون کە ناسنامەی ئەم ١٢ بەندکراوە بەم شێوەیە ڕاگەیندراوە،دارا ڕەشیدی، ئەنوەر چالشی، کامیل سەیدانی مەسکەن، نایب عەسکەری، نایب حاجیزادە، ئەحمەد تەموویی، سیروان ئەمینی، موختار ئیبراهیمی، محەممەد هوشەنگی، حاتەم ئەزدمیر، شاکر بێهروزی و تاهیر حوسێن زاده. نجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners