محەممەد تاهیر حوسێن پور بۆ بەندیخانەی ناوەوندی شاری نەغەدە گوازرایەوە‌

‌ خۆڕاگری: ڕۆژی چوارشەممە٣١ی خەرمانانی١٤٠٠ی هەتاوی” هاووڵاتیەکی خەڵکی نەغەدە بە ناوی” محەممەد تاهیر حوسێن پور ” دوای تێپەڕینی سێ حەوتوو لە دەستبەسەرکردنی لە ئیتلاعاتی شاری ورمێ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری نەغەدە گوازراوەتەو.

محەممەد تاهیر حوسێن پور ڕۆژی یەکشەممە ٧ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری نەغەدە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئیران دەستبەسەر کرابوو.
نجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners