ورمێ:سزای ٢ ساڵ بەندکران بۆ بەندکراوێکی سیاسی لە لایەن دادگای پێداچوونەوە پشتڕاست کرایەوە

خۆڕاگری: ڕۆژی دووشممە ٢٩ی خەرمانان ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتیکی کورد بە ناوی سەلاح بەهرامیان خەڵکی ئاوای “گوندەوێڵە “سەر بە شاری شنۆ کە پێشتر لە لایەن دادگای شۆڕشی شنۆ بە ٢ ساڵ بەندکران حووکم درابوو، ئەو حووکمە لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ورمێ وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە.

سەلاح بەهرامیان ڕۆژی ٢٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ دەستبەسەر دەکرێت، کە دوای تەواو بوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.
ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners