فەرهاد محەممەدی پارێزەرێکی خەڵکی سنە بۆ تێپەراندنی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر کرا

خۆڕاگری:رۆژی چوارشەممە ٢٣ی پووشپەڕ “فەرهاد محەممەدی”پارێزەر و سەرۆکی لەقی کوردستانی وەحدەتی میللی دوای بانگهێشت کردنی بۆ ناوەندی جێبەجێ کرانی سزاکانی دادگای سنە بۆ تێپەراندنی سزاکەی بۆ ماوەی ١٠مانگ دەستبەسەر و رەوانەی گرتووخانەی ئەو شارە کرا. “فەرهاد محەممەدی”رۆژی چوارشەممە ١٢ی بەفرانبار١٣٩٧هەتاوی دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە دەستبەسەر و پاش شەش مانگ بەندکران بە بارمتەی ٥٠٠ میلیۆنی بە شیوەی کاتی ئازاد کرا. ئەو هاووڵاتییە دواجار لە مانگی جۆزەردانی١٤٠٠ هەتاوی لەلایەن لەقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر”سەعیدی”بە تۆمەتی”هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی”سزای ٤ساڵ بەندکرانی بەسەر داسەپابوو کە ئەو سزایە ڕەشەممەی هەمان ساڵ لە دادگای پێداچوونەوە بۆ ١٠مانگ بەند کران کەم کرایەوە. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners