‌ تێرۆری چالاکییەکی سیاسی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سلێمانیە

خۆڕاگری:ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٠ هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “ڕێبن ڕەحیمی”خەڵکی شاری “سنە” لەلایەن کەسانێکی نەناسراو لە ناوچەی “ژاڵە”سەر بە شاری سلێمانییە چوار فیشەکی بەردەکەوێ و گیانی بەخت دەکا. بە پێی زانیارییەکان”ڕێبین ڕەحیمی”ڕۆژی چوارشەممە کاتژمێر ١٢ لە شوێنی کارەکەی کە لە یەکێک ئەنبارەکانی ناوچەی “ژاڵە” چوار فیشەکی بەر دەکەوێ بۆ نەخۆشخانەیەک لە سلێمانیە گۆزراوەتەوە،پاش گواستنەوەی ئەو ناوبراوە بۆ نەخۆشخانە پاش ماوەیەکی کورت ئەم چالاکە سیاسییە گیانی لە دەست دا. جێگای ئاماژەیە “ڕێبین ڕەحیمی”لەگەڵ هاوژینەکەی نیزیک ١٠ ساڵە بە بۆنەی چالاکی سیاسی دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران پەنای بردبووە باشووری کوردستان و لەم ماوەیەدا دەیان جار لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هەرەشەی لێکرابوو. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners