خۆڕاگری:ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٠ هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “بەهمەن ئیسماعیلی” تەمەن ٣٨ساڵ خەڵکی گوندی”یەنگیجەێ”سەر بە پاڕێزگای ورمێ پاش ٦٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی حەوتووی ڕابردوو بۆ بەندیخانەی ئەو شارە گوازرایەوە. جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە ٢٢ی گوڵان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرابوو. بە پێی زانیارییەکان ئەو هاووڵاتییە ئێستا بە تۆمەتی ئەندامەتی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کراوە. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners