‌ناڕوونی چارەنووسی ٨هاووڵاتیی خەڵکی “نییەر” و “تەنگیسەر”ـی سنە

٥هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “نییەر” و ٣ هاوڵاتیی خەڵکی تەنگیسەرـی سەربە شاری سنە، هێشتا دەسبەسەرن و چارەنووسیان ناڕوونە.
پێنج هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “نییەر” بە ناوەکانی “پەیام مینبەری، سەریاد مینبەری، کاوە مینبەری، میکاییل مینبەری و شێرکۆ مینبەری” تا ئێستاش لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری سنە، بە بێ ئەوەی زانیارییەک لەسەر هۆکاری گرتنیان هەبێ ڕاگیراون.
لەلایەکی دیکەوە دوای تێپەڕینی نزیکەی ٧٠ ڕۆژ لە دەسبەسەر کرانی سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی تەنگیسەر بە ناوەکانی ئارەش ئەحمەدی تەمەن ٢٢ ساڵ، ئەمیر ڕەزایی تەمەن ٣٠ ساڵ و ئارام مورادیان تەمەن ٣٢ ساڵ پاش ٧٠ ڕۆژ دەسبەسەر کران ئیستاش لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیراون و چارەنووسیان ناڕوونە.
بە وتەی کەسێکی نزیک لە بنەماڵەی ئەم سێ کەسە، ئەوان لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە بەمەبستی ڕوونبوونەوەی چارەنووسی ڕۆڵەکانیان سەردانی لقی دووی دادگای شاری سنەیان کردووە بەڵام هیچ وڵامێکیان وەرنەگرتووەتەوە.
ئەو سەرچاوە وتیشی کە ئەو سێ هاووڵاتییە لە سێ حەوتووی ڕابردوودا هیچ پێوەندییەکیان بە بنەماڵەکانیانەوە نەگرتووە. (سەرچاوەی هەواڵ کوردستان و کورد) ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisonersئ