دەستبەسەر کرانی هاوڵاتییەکی کورد لە ساینقەڵا

خۆڕاگری:ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی پووشپەڕ، خوێندکارێکی کورد بە ناوی “ئومید وەلی‌زادە”، کوڕی شەریف، خەڵکی گوندی “حەسەنلوو” و دانیشتووی سایین‌قەڵا،لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بە هۆکارێکی نادیار دەسبەسەر کراوە.
پاش دەستبەسەر کرانی ئەو هاوڵاتییە بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ کراوە.

وێڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ناوبراوە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی بێئاکام ماوەتەوە.
ئومید وەلی‌زادە، خوێندکاری بواری “ئیلاهییاتـە،
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners..