ژینا حەسەنی موقەدەم ڕەوانەی گرتووخانەی چاکسازی کرا

خۆڕاگری:لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا،ژینا حەسەنی موقەدەم،تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی سەقز لە ئیدارەی ئەمنییەتی ئەو شارە ڕەوانەی دەستبەسەرگەی چاکسازی مناڵان کراوە ژینا حەسەنی موقەدەم ڕۆژی ٢٨جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرابوو. “ژینا حەسەنی موقەدەم”دوای ئەوەی کە دەستبەسەر دەکرێ ڕاستەوخۆ گۆزراوەتەوە بۆ ئیتلاعاتی شاری سنە و دوای دوو حەوتوو توانیوێتی لە ڕێگای تەلێفۆن پێوەندی بە بنەماڵەکەیێوە بکات و شوێنی ڕاگیرانی خۆی بە بنەماڵەکەی ڕابگەیەنێ. “ژینا حەسەنی موقەدەم”کە بۆ ماوەی کەمتر لە دوو مانگ ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکان بووە لە ڕۆژی ٢٦ی جۆزەردان بە وەرگرتنی ئەماننامە دەگەڕیتەوە بۆ ئێران. ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanianتلگڕام:@xoragreئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners..