هەڵوەشانەوەی سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی سیاسی کوردلە بەندیخانەی ورمێ

خۆڕاگری:بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی ورمێ کە پێشتر لەلایەن دەزگای قەزایی ئێران سزای لەسێدارەدانی بە سەردا سەپابوو، سزاکەی لەلایەن دیوانی بەرزی وڵاتەوە هەڵوەشایەوە.لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سزای سێدارەی شاکر بێهرووزی، بەندکراوی سیاسی کورد لەلایەن دیوانی بەرزی وڵات هەڵوەشاوەتەوە و ئەو حوکمە ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەی ورمێ بە فەرمی بە ناوبراو ڕاگەیندراوە. ئەو زیندانییە سەرەتا لە لقی ٢ی دادگای ئیقنلابی ورمێ بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە حیزبێکی کوردی دژبەری ئێران” بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم و دواتر بە دۆسیەسازیی ناوەندە ئەمنییەتییەکان، جارێکی دیکە لە لقی دووی دادگای ئینقلابی ورمێ دادگایی و بە تۆمەتی “بەغی لە ڕێگای ئەندامبوون لە کۆمەڵە” و “کوشتنی ئەندامێکی سپای پاسداران” لە ناوچەی مەرگەوڕی ورمێ، بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ئەو زیندانییە سیاسییەی خەڵکی “دزە”ی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، مانگی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی بەڕێوەچووە و ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی خەرمانان، حوکمی ئێعدام بە سەر ئەو زیندانییە سیاسییەدا سەپا. ئەو هاووڵاتییە کوردە، ساڵی ٩٧ ببووە ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران و خەرمانانی هەمان ساڵ پاش وەرگرتنی “ئەماننامە” گەڕابووە ئێران.ئەو هاووڵاتییە، پاش گەڕانەوەی بۆ ئێران، خۆی بە ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ناساندبوو و پاش ١٤ ڕۆژ لێپرسینەوە ئازاد کرابوو.شاکر بێهرووزی، دووبارە ڕێکەوتی ٢١ی ڕەشەمەی ساڵی ٩٧، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو و پاش ساڵێک و ٩ ڕۆژ لە دەسبەسەری لە ژووری تاکەکەسی سپای ئەلمەهدیی ورمێ، بۆ زیندانی ناوەندی ئەو شارە ڕاگوێزرابوو. ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanianتلگڕام:@xoragreئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners..