ڕەخنەی توندی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێران

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان، داوای لە ئێران کردووە سزای بەندکرانی درێژماوەی چالاکانی مافی مرۆڤ ڕاوەستێنێ.
ماری لاولوور، نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری چالاکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە بەیاننامەیەکدا لەهەمبەر سەپاندنی سزای بەندکرانی درێژەماوە بەسەر چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێران ڕەخنەی توندی لەو وڵاتە گرت و وتی: ئێران دەبێ هەموو ئەو کەسانەی کەبەهۆی چالاکی مافی مرۆڤەوە دەسبەسەر کراوان ئازاد بکا.
هەروەها نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری چالاکانی مافی مرۆڤ وتی: ئێران دەبێ سزای بەندکران بۆ بێدەنگ‌کردنی چالاکانی مافی مرۆڤ ڕابوەستێنێ و بە ئاماژە بە دادگایکردنی نادادپەروەرانە و ئەشکەنجەی چالاکانی مافی ژنان، منداڵان، بەندکراوان، کرێکاران، داکۆکیکارانی ئازادی ڕادەربڕین، ئازادی کۆبوونەوەکان وتی: هەموو ئەم چالاکە مافی مرۆییانە ڕووبەڕووی مەترسی بەندکرانی درێژماوە بوونەتەوە و لە بارودۆخێکی خراپدا دەژین.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: ئەمنییەت، تەندروستیی و گیانی بەندکراوان لە ئێراندا لەلایەن سیستمی بەڕێوەبەریی بەندیخانەکانی ئێران لە مەترسیدایە و ئیدارەی بەندیخانەکانی ئێران بە شێوەیەکی سیستماتیک بەندکراوان بە دەسپێڕاگەیشتنیان بە چاوەێری پزیشکی بێبەری دەکا.

ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners..