خەیروڵڵا حەق‌جوویان بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی پووشپەڕ، خەیروڵڵا حەق‌جوویان، ئەندامی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنیی یارسان بە دانانی بارمتە لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان ئازاد کرا.
ئەو چالاکە یارسانییە بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی ئازاد کراوە.

خەیرۆڵا حەقجوویان ڕۆژی دووشەممە ٧ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کرا و پاش لێپرسینەوە، ڕەوانەی بەندیخانەی دیزڵ ئابادی کرماشان کرا.

ناوبراو لە سەرەتای دەسبەسەرکردنی سەبارەت بەم بڕیارە نادادپەروەرانە ڕایگەیاند، مان لە خواردن دەگرێت و بەم شێوەیە ناڕەزایەتیی خۆی لە پڕۆسەی دادگای کۆماری ئیسلامی ڕادەگەیەنێت.

تۆمەتی وەپاڵدراوی ئەم چالاکە یارسانییە، “بێ ڕێزی بە پیرۆزییەکان و بێ ڕێزی بە کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی” ڕاگەیێندراوە.

ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners..