ناهید کەمانگەر پاش بانگهێشتکردنی بۆ ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران دەسبەسەر کرا

خۆڕاگری: ڕۆژی دووشەممە ١٤ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “ناهید کەمانگەر”، خەڵکی کامیاران پاش بانگهێشتکردنی بۆ ستادی خەبەریی ئیدارەی ئەمنییەتی ئەو شارە، دەسبەسەر کرا.

ناهید کەمانگەر، لە پەیوەندی لەگەڵ چالاکییە سیاسییەکانی باوکی، حوسێن کەمانگەر، لێپرسینەوەی لێ کراوە و پاش ڕەتکردنەوەی هاوکاریی لەگەڵ هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ دانپێدانانی تێلێڤیزیۆنی دژی باوکی، بە دەسبەسەرکرانی کاتی ڕەوانەی کانوونی ئیسلاح و تەربییەتی سنە کراوە.

جێگای ئاماژەیە زیندانییەكی سیاسی كورد ”حوسێن كەمانگەر”خەڵكی كامیاران لە لایەن شوعبەی ١ی دادگای شۆڕشی سنە ١٥ ساڵ حوكمی بەندكرانی بە سەردا سەپا

حوسێن كەمانگەر بە تۆمەتی ” ڕاپەڕینی چەكدارانە دژی كۆماری ئیسلامی ئێران (بەغی) و ئەندامەتی لە یەكێك لە حیزبە كوردستانییەكان ئەو حوکمەی بەسەردا سەپاوە.

حوسێن کەمانگەر رۆژی شەممە ١٥ی بەفرانباری ٢٧١٨ ،هاوكات لە گەڵ دەستبەسەری ئەندامانی بەرەی یەكگرتووی نەتەوەیی لقی كوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستبەسەر کرابوو.

دادگاییکرانی ئەو هاوڵاتییە لە مانگی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو بەڕێوەچوو و ڕۆژی شەممە ٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، ئەو حوکمە بە فەرمی بە پارێزەر و بنەماڵەکەی ڕاگەیەندراوە.

ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners..